فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف 15ی ئەمریکی
سێنتکۆم:
هیچ فڕۆكه‌یه‌كمان له كوێت نه‌كه‌وتووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەنگۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف 15ی ئەمریکی بەسەر ئاسمانی کوێتدا رەتکردەوە.
سێنتکۆم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی X بڵاویكرده‌وه، هیچ فڕۆكه‌یه‌كی جۆری ئێف 15یان له كوێت نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه خواره‌وه و رایانگەیاند، ئه‌م هەواڵانە درۆ و دوور له راستیین، به‌ڵكو بەشێکن لە هەڵمەتی زانیاری ناڕاستی ئێران، كه یەکەمجاریش نییە كاری له‌و جۆره ده‌كه‌ن.