34 ساڵ بەسەر یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕی
دەرگای خولی شەشەمیش هێشتا نەکراوەتەوە
34 ساڵ بەسەر یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕی
شۆڕش قادری
رۆژی 19ی ئایاری 1992 یەکەم ئەزموونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر ئەو رۆژەدا تێدەپەڕێت و خولی شەشەمیش هێشتا هیچی لێ سەوز نەبووە.
لە یەکەم هەڵبژاردنەدا 967 هەزار و 229 کەس بەشدارییان کرد و تەنیا لیستی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتیمانی توانیان بەربەستی کورسییەکان تێبپەڕێنن و بەڕێژەی 50 بە 50 کورسییەکانی پەرلەمانیان بەرکەوت.
دەبوو چوار ساڵ دواتر هەڵبژاردنی خولی دووەم بکرێت، بەڵام بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە ساڵی 1994 هەڵبژاردنی خولی دووەم ئەنجام نەدرا و کەوتە 30 کانوونی دووەمی 2005.
ئێستاش وا ساڵ و نیو زیاترە کە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچووە کە رۆژی 20.10.2024 بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکنەکەوتوون، هێشتا دەرگای پەرلەمان بە داخراوی ماوەتەوە.