قالیباف بۆ ترەمپ "
“سواری ئەو ئەسپە بەوە کە خۆت زینت بۆ کردووە”
فەرهاد حەسەن
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی ئەو هەڕەشەیەی دایەوە کە ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی خستنەخوارەوەی هەێلیکۆپتەرێکیان لە ئێرانی کردبوو و پێی دەڵێت “ئێمە زمانی دیبلۆماسیمان پێباشترە.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و گەورە دانوستانکاری ئەو وڵاتە، رایگەیاند کە وڵاتەکەی زمانی “شەڕ و هێز” باشتر لە زمانی دیپلۆماسی دەزانێت، بەڵام زمانی دیپلۆماسییان پێ باشە.
قالیباف، ئەمڕۆ سێشەممە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی X پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا کرد دەڵێت “زمانی دیپلۆماسی بە باشتر دەزانین، بەڵام زمانەکانی دیکەش بە رەوانتر قسەی پێ دەکەین”
وتیشی “پابەندییەکانتان بشکێنن، ئێمەش دەگەڕێینەوە سەر ئەو زمانەی کە لە هەمووی باشتر تێیدا شارەزاین.” بە پەندێکیش پێی وت “سواری هەمان ئەو ئەسپە ببەوە کە خۆت زینت بۆ کردووە!”
ئەم وەڵامەی قالیباف دوای کەمتر لە کاتژمێرێک دێت لە لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ، کە تێیدا ئێرانی تۆمەتبار کرد بە خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی پێشکەوتووی جۆری ئەپاچی لەسەر گەرووی هورمز، ترەمپ وتبووی “پێویستە ئەمریکا وەڵامی ئەم هێرشە بداتەوە.”