دەبەئاو ئاهەنگێکی لە سلێمانی تێکدا و ئەمریکاش رەتیدەکاتەوە هیچ فڕۆکەیەکیان خرابێتە خوارەوە

چی روویدا

964+

ژووری هەواڵ

جەژنی خۆتان بکەن و کاتێکی خۆش بەرێبکەن، ئەوەندە بەسە بەیانیان لە 964 ئەوەی روویداوە بیزانن:

📌ئێوارەی دوێنێ چەند کەسێک لە ناو شانۆی رۆمانی لە هەواری شار لە سلێمانی کەوتنە دەبە هاویشتن و وەزعیان لەو کەسانەش تێکدا کە بۆ گوێگرتن لە ئاهەنگی هونەرمەندە میلییەکان چووبوونە ئەوێ، بەهۆی ئەوەوە ئاهەنگەکە راگیرا.

📌هەولێر توانی بەدوو گوڵ بەرامبەر یەک گۆڵ بۆ زاخۆ سەرکەوتن تۆمار بکات

📌ئۆکرانیا : کەشتییەکی تورکی لە دەریای رەشدا لەلایەن درۆنێکی رووسییەوە هێرشی کراوەتەسەر.

📌مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تەمەنی بوو بە 55 ساڵ، لە ناو کۆشکی سپی ئاهەنگیان بۆ گێڕا

📌ئاژانسی ناسا دەڵێت، شەوی یەکشەممەی داهاتوو 31ی مانگ ئاسمان بە مانگێکی جوان و پڕ دەدرەوشێتەوە.

📌هێزی دەریایی ئۆکرانیا: دوو کەس لە ئەندامانی تیمی ئەو کەشتییە تورکییەمان رزگارکرد کە لە دەریای رەشدا رووبەرووی هێرشی رووسیا ببووەوە.

📌رۆمانیا سەرکۆنەی گرژیی و هێرشێکی مەترسیدار و نابەرپرسانە دەکات دوای کێشانی درۆنێکی رووسی بە باڵەخانەیەکدا لەناو خاکەکەیدا.

📌پارێزگاری ناوچەی یارۆسلاڤلی رووسیا: درۆنەکان دامەزراوەی کۆگاگاکردنی سووتەمەنییان لە ناوچەکەدا کردووەتە ئامانج.

📌درەنگانی شەو میدیای ئێرانی بڵاویکردەوە: دەنگی تەقینەوەیەک لە بوشەهر بیستراوە.

📌سوپای ئەمریکا: ئێران هیچ فڕۆکەیەکی ئەمریکی نەخستووەتە خوارەوە و سەرجەمییان پارێزراون.

📌سوپای ئەمریکا: بانگەشەی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە نزیک بوشەهر، راست نییە.

📌جەی دی ڤانس: ئەمریکا و ئێران پێشکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە بەرەو گەیشتن بە رێککەوتن.

📌وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەپاندنی سزای نوێی پەیوەست بە ئێران رادەگەیەنێت.

📌ئەمیری قەتەر و ترەمپ لە پەیوەندی تەلەفۆنییان تاوتوێی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانیان لە ناوچەکەدا کرد و دیوانی ئەمیری قەتەریش دەڵێت، ترەمپ ستایشی هەوڵەکانی دەوحەی کرد لە نزیککردنەوەی جیاوازی بیروڕای لایەنەکان.

📌ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی: ئەو راپۆرتانەی میدیاکان بڵاویدەکەنەوە و باس لە تەواوبوونی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەن، راست نین.

📌وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: باڵیۆزی عومان جەختی کردەوە لە نەبوونی هیچ پلانێک بۆ سەپاندنی باج بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز.

📌بەڕێوەبەری پۆلیسی پاریس رایگەیاند بڕیاریانداوە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەی پاریس سان جێرمان و ئارسناڵ 22 هەزار پۆلیس لە ناو پاریسی پایتەخت بڵاوە پێبکەن.

📌سەرۆکی ئۆکرانیا خۆی گەیاندە سوید بۆ ئەوەی 20 فڕۆکەی شەڕکەری (Gripen) بکڕێت، ئەم فڕۆکەیە بەریتانیاو سویدو ئەمەریکا پێکەوە دروستی دەکەن و زیلینسکی دەیەوێت لە رێی ئەم فڕۆکانەوە گورز لە روسیا بدات.