قەرەبوو بژمێرە

پارەی حەرام ناچێتە خوار؛ کەربوولی قەزییەکەی لەسەر ساغبوویەوە

ئەحمەد مستەفا

دادگای کەرخ زۆری هێنا و برد، تا بڕیارێکی دژی جەمال کەربولی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەرکرد و پابەندیکرد بە گەڕاندنەوەی بڕی چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ مانگی سووری عێراقی.

چونکە سەرلماندی، ئەو پەڕلەمانتارە، هاوکارییەکی دارایی وڵاتی سعودیەی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی قۆستووەتەوە.

بەگوێرەی بەڵگەنامە فەرمییەکانی دادگای کەرخ لە بەغدا، سەلمێندراوە کە کەربولی لەو سەردەمەی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور بووە، دەستی بەسەر بەخشینێکی داراییدا گرتووە کە لەلایەن لایەنە سعودییەکانەوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی هاوچەرخ لە بەغدا تەرخانکرابوو و بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆی بەکاریهێناوە.

کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی سەبارەت بە دەرچوونى بڕیارێکى دادگا دژى جەمال ناسر کەربولی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و گەڕاندنەوەى پارە بۆ کۆمەڵەکەیان دەڵێ، دوای ئەوەی سەلمێندرا جەمال ناسر کەربولی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق هاوکارییەکی دارایی وڵاتی سعودیەی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی قۆستووەتەوە، دادگای کەرخ بڕیارى بە گەڕاندنەوەی بڕی چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بۆ مانگی سووری عێراقی دا.

وەک وتوویانە، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای بەدواداچوونی پێشێلکارییە داراییەکانی سەردەمی بەرپرسیارێتی کەربولی لە ناو کۆمەڵەکەدا دەرچووە، کە لەلایەن دەزگاکانی چاودێری و دادگای تایبەتمەند بە دۆسییەکان دەستپاکی و وەرگرتنەوەی سامانی گشتییەوە پێشنیار و دەستنیشان کراوە.