تەنیا کڵێشەیەک ماوە

بەفەرمى دەستەى هاندەرانى بارسا لە هەرێمى کوردستان دەستبەکاربوون

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بە شێوەیەکى فەرمى دەستەى هاندەرانى بارسا لە هەرێمى کوردستان دەستبەکاربوون، ئەوەى ماویانە تەنیا کڵێشەى فەرمى یانە کەتەلۆنییەکەیە پێیان بگات و دواتر دەست دەکەن بە تۆمارکردنى ئەندامەکانیان.

بۆتان عەلى عەزیز کە هاندەرێکى سەرسەختى بارسایە، بە فەرمى وەک سەرۆکى دەستەکە لە هەرێمى کوردستان دیاریکراوە.

ئەو بە 964ـى وت، ئێستا ژمارەیان 200 بۆ 300 ئەندامە، بەڵام چاوەڕێى کڵێشە فەرمییەکە دەکەن تا بارسا بۆیان بنێرێت و بە فەرمى ئەندام وەربگرن و تۆماریان بکەن.

لەبارەى کلاسیکۆشەوە، بەڵێن باسى دۆخى شێواوى ناوماڵى ریاڵى کرد و پێى وایە ئەوە یارمەتیدەر دەبێت، تا لەسەر حسابى کوڕانى مەدرید، کلاسیکۆ ببەنەوە و هەمیش نازناوى لالیگا یەکلایى بکەنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح