کۆى گشتى باران لە 1000 ملیم نزیکە

ئاماری باران و بەفری لە ئیدارەى راپەڕین؛ قەڵادزێ لوتکەی گرتووە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین (کەشناسی کشتوکاڵی) ئاماری نوێی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو و کۆی گشتی باران و بەفری ئەمساڵی تاوەکو رێکەوتی 22.3.2026 بڵاوکردەوە، کە تێیدا جیاوازییەکی زۆر لە نێوان بارانی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو دەردەکەوێت.

بەپێی خشتەکە، قەڵادزێ و سەروچاوە زۆرترین بارانیان لێ باریوە و ئاستی 1000 ملم-یان تێپەڕاندووە.

وردەکاری ئامارەکان بەپێی ناوچەکان (بە ملم):

1. قەڵادزێ:

بارانی 24 کاتژمێر: 25 ملم

کۆی بارانی ئەمساڵ: 1045 ملم

بڕی بەفر: 39 سم

(ساڵی رابردوو تەنیا 246.5 ملم باریبوو)

2. سەروچاوە:

بارانی 24 کاتژمێر: 23.3 ملم

کۆی بارانی ئەمساڵ: 1000.6 ملم

بڕی بەفر: 16 سم

(ساڵی رابردوو 172.3 ملم باریبوو)

3. سەرکەپکان:

بارانی 24 کاتژمێر: 27.2 ملم

کۆی بارانی ئەمساڵ: 996 ملم

بڕی بەفر: 24 سم

4. حاجیاوا:

بارانی 24 کاتژمێر: 28.9 ملم

کۆی بارانی ئەمساڵ: 967.4 ملم

بڕی بەفر: 13.5 سم

5. گردجان:

بارانی 24 کاتژمێر: 28 ملم

کۆی بارانی ئەمساڵ: 961.1 ملم

بڕی بەفر: 8.5 سم

6. سەنگەسەر:

بارانی 24 کاتژمێر: 17 ملم

کۆی بارانی ئەمساڵ: 953.2 ملم

بڕی بەفر: 12 سم

7. رێنمایی چوارقورنە:

بارانی 24 کاتژمێر: 29.8 ملم

کۆی بارانی ئەمساڵ: 945.7 ملم

بڕی بەفر: 12.5 سم

8. ژاراوە:

بارانی 24 کاتژمێر: 24.5 ملم

کۆی بارانی ئەمساڵ: 927 ملم

بڕی بەفر: 23 سم

9. چوارقورنە:

بارانی 24 کاتژمێر: 27.8 ملم

کۆی بارانی ئەمساڵ: 888.3 ملم

بڕی بەفر: 13.5 سم

10.               رانیە:

بارانی 24 کاتژمێر: 29 ملم

کۆی بارانی ئەمساڵ: 877.9 ملم

بڕی بەفر: 13 سم

(ساڵی رابردوو 169 ملم باریبوو)

بەپێى ئامارەکە دەردەکەوێت، ئاستی بارانبارین لە تەواوی ناوچەکانی ئیدارەی راپەڕین بەراورد بە ساڵی رابردوو گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بە جۆرێک لە هەندێک ناوچە بڕی بارانەکە 4 بۆ 5 هێندەی ساڵی رابردوو زیادی کردووە.

لە خشتەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی راپەڕیندا هاتووە، ئەگەر کۆی بارانبارینی هەموو ناوچەکانى ئیدارەى راپەڕین کۆبکەینەوە ئەوا بە تێکڕا 956.2 ملیمەترى لێ باریوە لە کاتێدا ساڵى رابردوو تا ئەمڕۆ، تەنیا 188 ملیمەتر باریبوو.