سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ
"ناهێڵین وڵاتانی دیکە هەلەکە بقۆزنەوە"
ترەمپ: کارەکە بەنیوەچڵی بەجێناهێڵین
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، نایانەوێ ئیشەکیان لە ئێران و بەتایبەتیش لە گەروی هۆرمز بەنیوەچڵی بەجێبهێڵن و دواتر وڵاتانی دیکە هەلە بقۆزنەوە و کەڵک لە وەزعەکە وەربگرن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی تازەدا کە لە تروس سۆشیال بڵاویکردووتەوە دەڵێت، “دەمەوێ بزانم چی روودەدات ئەگەر ئێمە بوەستین و ئەوەی لە حکومەتی “ت*یر*ۆریستی ئێران دەمێنێتەوە، رێگە بە وڵاتانی دیکە بدەین، بەکاری بهێنن، دواتر ئێمە بەرپرسیار نابین لەو دەستەواژەیەی کە پێی دەوترێت، راست و دروست”.
پێدەچیت مەبەستی ترەمپ لە بەکارهێنانی گەروی هۆرمز بێ دوای کۆتاییهێنان بەشەڕ لەم کاتەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەو کارە بکەن ئەوا ئەو وڵاتانەی کە بەپرسیارێتیان هەڵنەگرتووە، دەستبەکار دەبن و بەخێرایی هەلەکە دەقۆزنەوە.