دایە حاجییەک قسەی خۆش بۆ 964 دەكات

“ئەگەر داكیان لەگەڵ بی دریان خۆشترە”

964+

ئاكام غەفور – سۆران

لە سەیرانگەكانی دەڤەری سۆران دایە حاجییەک لە ناو كوڕ و كچ و زاوا و نەوەكانی بە دڵخۆشییەكی زۆرەوە دەڵێت، لەبەر دڵی منداڵەكانی هاتووە بۆ سەیران و شوكری خوا دەكات.

مراری حەمەدئەمین، ئەو دایە حاجییەیە كە ئەمڕۆ هەینی قسەی خۆشی بۆ 964 كرد و دەیگوت “لە بەر خۆ نایەم لەبەر مال و منداری هاتیمە”.

پەیامنێری 964 سوعبەت له‌گه‌ڵ دایه‌جییه‌كه‌ ده‌كات و سووكەشەڕێكی پێ ده‌فرۆشێت لەسەر خۆشەویستی كوڕ و كچ و زاواکانی، بەڵام ئەو دەیگوت هەموویانی خۆش دەوێ و دانیشی پێدانا، كە كوڕ لە زاوا خۆشەویستترە و بەراورد ناكرێ.

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، هاوڵاتیان بە ئارامی و خۆشییەوە چوونە سەیران و كەیف و خۆشییان كرد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یەک رێگە بۆ چوونە سەیرانگەی هەنارە دیاری کرا

یەک رێگە بۆ چوونە سەیرانگەی هەنارە دیاری کرا