لەناو هۆتێلێکی بەیروت بوون

ئێرانی کوژرانی چوار دیپلۆماتکاری لە هێرشێکی ئیسرائیلدا ئاشکرا کرد

964+

فەرهاد حەسەن

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشکرای کرد چوار دیپلۆماتکاریان لە وڵاتی لوبنان لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل لەناو هۆتێلێکدا لە بەیروتی پایتەخت کوژراون.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بێ ئەوەی ناوی دیبلۆماتکارەکان ئاشکرا بکات رایگەیاند “چوار دیپلۆماتکارەکەمان لە هێرشێکی رۆژی یەکشەممەی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر هۆتێلێک لە بەیروت گیانیان لەدەستداوە”.

باسی لەوەشکرد، نامەیەکی بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە تیایدا روونیکردووەتەوە کە ئەو چوار دیپلۆماتکارەیان لە هۆتێلی (رامادا)ی بەیروت بوونە و بە ئەنقەست کراوەنەتە ئامانج.

ترەمپ نەورۆز و

ترەمپ نەورۆز و "13 بەدەر"ی لە ئێرانییەکان تاڵ کرد