لە حاجیاوا

شورتی کارەبا ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی سووتاند

ئەحمەد مستەفا

بەرگریی شارستانیی راپەڕين لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، لە حاجیاوا ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگری گرتووە.

ئەم بەیانییەی شەممە 2.5.2026 رووداوەکە روویداوە، بەرگریی شارستانیی راپەڕین راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەهیدانی شارۆچکەی حاجیاوای ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک ئاگری گرتووە و دوای گەیشتنی تیمەکانیان توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

باسیان لەوەش کردووە، بەپێی راپۆرتی تیمەکانیان، ھۆکاری روودانی ئاگرەکە شۆڕتی کارەبایی ئۆتۆمبێل بووە، جگە لە زیانی دارایی رووداوەکە، ھیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

دیمەنی سووتانی ئۆتۆمبێلەکە