عەلی زەیدی
ئەمڕۆ
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق سەردانی کوردستان دەکات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق عەلی زەیدی سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکات.
بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان، زەیدی گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق دەبێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی رۆژی دووشەممەی رابردوو 27.4.2026 کاندیدکردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی راگەیاند و بەرپرسانی باڵای کوردستانیش پیرۆزباییان لێکرد.