بەدار سنەوبەر
دۆڵەمیران و ئەزمەڕ سەوزتر دەکرێن؛ 1000 نەمام دەچێندرێن
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە بەیانی زووە کارمەندان و ژینگەدۆستانی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە و دەیانەوێ شاخی ئەزمەڕ و دۆڵەمیران سەوزتر بکەن.
ئاوارە ئەحمەد بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بە 964ـی وت، “پلانمان هەیە هەزار نەمام لە جۆرەی سنەوبەر بچێنین، چونکە ئەو درەختە لە کەشوهەوای سەختدا خۆڕاگرە و ئاوی کەمیشی پێویستە”.
سەبارەت بە نەمامەکانی دەرووبەری ئەزمەڕ و بناری گۆیژە ئاوارە ئەحمەد وتی، لەبەر وشکەساڵی چەند ساڵی رابردوو و نالەباری کەشوهەوا نەمامەکان وەک پێویست گەشەیان نەکردووە، هەرچەندە لەنزیکەوە گەورە بوون، بەڵام لە دوورەوە بەو شێوەیە نابینرن کە گەورە بووبن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری