دیمەنی سروشتە دڵڕفێنەکەی دۆڵی ئاکۆیان و شاورێ لە رانیە – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری
کەشەکە گەرمتر دەبێت
بەهارەکەمان تەڕ و خۆشە؛ بارانبارین بەردەوام دەبێت
964+
شۆڕش قادری
بەهارەکەمان تەڕ و خۆشە، نمەباران لە کوێستانەکان بەردەوام دەبێت و سبەینێش ئەگەر هەیە لە هەندێک شوێن بارانی بەلێزمە ببارێ، بەڵام پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و جەوەکە تاڕادەیەک گەرمتر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 2.5.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، تەنیا لە کوێستانەکان و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و ئەگەر هەیە نمەبارانێکیان لێ ببارێ.
بۆ سبەی یەکشەممەش بەیانییەکی کەشەکە هەروا دەمێنێتەوە، بەڵام دوای نیوەڕۆ لە هەندێک کات و شوێنی جیاجیا بارانی مامناوەند دەبێت، پێشبینی بارانی بەهاریش دەکرێت واتە لە هەندێک شوێن، بارانی بەخوڕ و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی