"بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەی پێویست بکات"
فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی تاراندا تەڕاتێن دەکەن
ژووری هەواڵ
فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی تارانی پایتەختی ئێران تەڕاتێن دەکەن و فڕۆکەوانێک دەڵێت، بەردەوام دەبن لە شەڕکردن تا ئەو کاتەی پێویست بکات.
سوپای ئیسرائیل ڤیدیویەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێ فڕۆکەوانێک لەناو فڕۆکەکەیدا بەسەر ئاسمانی ئێراندا دەسوڕێتەوە و دەڵێت، ئێمە فڕۆکەوان و دەریاوانانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلین، ئێستا بە شێوەی گروپ بەسەر ئاسمانی تاراندا دەفڕین، بۆ لێدانی ئامانجە مێژووییەکان”.
ئاماژە بەوەشدەکات کە ئەوام لە ناوەڕاستی هەڵمەتێکی سەربازی دان کە ئامانج لێی نەهێشتنی هەڕەشەیە لەسەر وڵاتەکەیان، بەردەوامیش دەبن لە شەڕ کردن تا ئەو کاتەی پێویست بکات.
ئەو فڕۆکەوانە دەڵێت، “هیوای شەممەیەکی ئارام و بێدەنگ بۆ ئێوەی هاوڵاتیانی ئیسرائیل دەخوازین”، بۆیە پێدەچێت ڤیدیۆکە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تارانی پایتەختی ئێران تۆمار کرابێت کە رۆژی شەممە 28.2.2026 بوو.