کۆتایی ئەم مانگەیە
“ههژماری من” بیرتان دەخاتەوە دابەشکردنی موچە بەکاش رادەگیرێت
فەرهاد حەسەن
ههژماری من بیری فەرمانبەران و هاوبەشانی دەکاتەوە کە دوامۆڵەت بۆ وەرگرتنی کارتی بانكی لهلایهن موچهخۆرانهوه 31ی ئهم مانگهیه و دواتر موچە بە کاش رادەگیرێت.
ماوەیەک پێش ئێستا، ئەوەی پێوتبوون و بەلام لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم وادەیە جارێکی دیکە ئەوەی بیرخستوونەتەوە و داواش دهكات موچهخۆران پەلە بکەن لە وەرگرتنی کارتی بانكیکهیان بۆ پاراستنی موچەکهیان.
“ههژماری من” بهردهوام جهخت لهوهدهكاتهوه كه بانکەکانی ناو پڕۆژەی “هەژماری من” سەرجەمیان لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتیان هەیە و لەژێر چاودێریی بەردەوامی حکومەتی هەرێمدان، تاوەکو خزمەتگوزارییەکی بانکیی مۆدێرن بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دابینبکەن.
پێشتر، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردووه، کە زیاتر لە 900 ههزار فەرمانبەری کەرتی گشتی کارتی بانکییان لە رێگەی پڕۆژەی “هەژماری من” وەرگرتوە.
پڕۆژەی “هەژماری من”، لە ساڵی 2023 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
ئەو هەنگاوە دوای دوا ئاگادارکردنەوەی بەغدایە سەبارەت بە راگرتنی موچەی نەختینە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هانی هەموو سودمەندانی ماوە دەدات کە خۆتۆمارکردنیان تەواو بکەن و کارتە بانکییەکانیان وەربگرن، بۆ ئەوەی هیچ دواکەوتنێک لە موچەکانیان روونەدات.
بانکە بەشداربوەکانی ئەم پڕۆژەیە، نزیکەی 700 ئامێری راکێشانی پارە کە بە (ATM) ناسراوە، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دامەزراندووە، چاوەڕێش دەکرێت ژمارەی ئەو ئامێرانە تاوەکو کۆتایی پڕۆژەکە زیاتر لە هەزار دانە بێت.