نێچیرڤان بارزانی رای ئێرانی لایە

“تاران ئامادەیە بۆ هاوکاریکردنی بەغدا لە دۆسیەی كۆنترۆڵكردنی چەک”

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی دەڵێ، بەرپرسانی ئێرانی ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق لە دۆسیەی كۆنترۆڵكردنی چەکدا.

بارزانی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵی شەرقیە باس لەوەدەکات، دەبێت چەک تەنیا لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا بێت و بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراقە.

وە دەڵێ، ئەو کێشانەی رووبەڕوومان دەبنەوە لەوەوە سەرچاوە دەگرن کە هەموومان لە یەک بەلەمدا نین، لە کاتێکدا لە راستیدا ئێمە بەیەکەوەین چ لە بەغدا بێت یان بەسرە یان زاخۆ یان دهۆک.

لەبارەی سەردانەکانی بۆ ئێران نێچیرڤان بارزانی وتی، بەرپرسانی ئێرانی لە کاتی سەردانەکەمدا بۆ تاران ئاگاداریان کردمەوە بە ئامادەییان بۆ هاوکاریکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دۆسیەی كۆنترۆڵكردنی چەک لە دەستی دەوڵەت، ئەو وتی، پەیامەکەی گەیاندووە.

کۆتاجار بە مەبەستی بەشدارییکردن لە مەراسیمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای پێشووی ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئێرانی کرد.