دایە عائیشە
سەدەیەک بیرەوەرى؛ مۆمى 100 ساڵەى تەمەن لە خانەى بەساڵاچوان
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
دایە عائیشەى دنیادیدە، لە خانەى بەساڵاچوان مۆمى 100 ساڵەى تەمەنى کوژێندرایەوە و لەگەڵ هاوڕێیانى لە خانەکە، یادەکەیان کردەوە.
دایە عائیشە کە تەمەن بیستنى قورس کردووە، بە 964ـى وت،”دڵمخۆشە کە ئەمڕۆ یادى لەدایکبوونمە، تا ئەمڕۆ هیچ ناهەموارییەکم نەبینیوە”.
نزا و دوعاش بۆ هەمووان دەکات و دەڵێت: هیوادارم هەموو کەس بە دڵخۆشى بژیت”.
ژیار جەلال، بەڕێوەبەرى کاروبارى کۆمەڵایەتى سلێمانى بە 964ـى وت،”ئەمە یەکەم کەس نییە لە خانەى بێسەرپەرشتان تەمەنى 100 ساڵ بێت، پێشتریش تا 106 ساڵ و 102 ساڵیان هەبووە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح