"تاران سەقامگیری عێراق لە بەرژەوەندی خۆی دەزانێت"
نێچیرڤان بارزانی پەیامی ئێرانی سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی چەک بە زەیدی گەیاندووە
فەرهاد حەسەن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بەرپرسانی ئێران ئامادەیی تارانیان دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانی بۆ سنوردارکردنی چەک لە دهستی دەوڵەت، وتویانه، سەقامگیری لە عێراق خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی تەواوی ناوچەکە دەکات.
بارزانی لە چاوپێكهوتنێكی کەناڵی شەرقییە رایگەیاند، ئەوانەی بەرپرسی مەلەفی عێراقن لە ئێران بۆیان پشتڕاست کردوهتەوە کە سەقامگیری عێراق راستەوخۆ لە بەرژەوەندی ئێراندایە.
روونیشیكردهوه، کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ تاران، بەرپرسانی ئێران بە فەرمی ئاگاداریان کردوهتەوە لە ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دۆسیەی کۆنتڕۆڵکردنی چەکدا، ئەم پەیامەیان راستەوخۆ بە سەرۆک وەزیران گەیاندووە بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکان بۆ هێنانە ژێر دەسەڵاتی یاسا”.
دووپاتیشیکردەوە کە “چەک دەبێت بە تایبەتی لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت و لهژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت”.
باسی لەوەشکرد، ئەو کێشانەی رووبەڕووی وڵات دەبنەوە کاتێک سەرهەڵدەدەن کە ههمووان یهكگرتوو نهبن، لەکاتێکدا چارەنوسیان یەکه، چ لە بەغدا، بەسرە، زاخۆ، یان دهۆک.