عاموودا

هاوڵاتیانى رۆژئاوا بە بڕیارى لەسێدارەدانى بەشار ئەسەد دڵخۆشن

گەرناس مەعۆ- رۆژئاواى کوردستان

هاوڵاتیانى رۆژئاواى کوردستان دڵخۆشن بە بڕیارى لەسێدارەدانى بەشار ئەسەد، سەرۆکى پێشووى سوریا و ژمارەیەک لە بەرپرسانى ئەو وڵاتە دڵخۆشن.

سێ لە هاوڵاتیانى شارى عاموودا، قسەیان بۆ مایکى 964 کردووە و وێڕاى دەربڕینى دڵخۆشى، دەشڵێن: زۆر دڵخۆشین و کەیفمان بەو قەرارە دێت، بەڵام حکومەتى سوریا رادەستیان ناکاتەوە.

وەک باسى دەکەن، بنەماڵەى ئەسەد ئازارى زۆرى سورییەکان و کوردیان داوە، بۆیە دڵخۆشن بەو بڕیارە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح