36 رۆژە نەدۆزراوەتەوە
هەموو رۆژێک لە چاوەڕوانی تەرمی کوڕەکەی دەچێتە رووباری سیروان
میلاد جەلال – کەلار
ماوەی 36 رۆژە تەرمی ئەو گەنجەی کەلار کە لە رووباری سیروان خنکا نەدۆزراوەتەوە و باوکیشی دڵی لە ماڵەوە ئۆقرە ناگرێت و هەموو رۆژ دەچێتە سەر سیروان بۆ سۆراغی کوڕەکەی.
لوقمان رەئوف باوکی گەنجە خنکاوەکە بۆ 964 وتی، دڵی ئۆقرە ناگرێت هەموو رۆژ دێتە سەر رۆخی رووبارەکە و بە ئومێدیئەوەی تەرمی کوڕەکەی بدۆزنەوە.
دەشڵێت، خەڵک و خۆبەخش و لایەنی پەیوەندیدار ئەوەنەیان بۆ کردوون کە هەرگیز لە بیری ناچێت، تەنیا گلەیی لە ئەو کۆمپانیایانە هەیە کە خەریکی پرۆژەن لەسەر رووبارەکە و ئاوەکەیان بۆ ناشکێننەوە و کەمی بکەن.
ئەو باوکە جەرگ سووتاوە دەشڵێت، هەرکەس خەوێک ببینێت یان بڵێن فڵانە شوێن بگەڕێن رێک دەڕۆن، ئێستاش منداڵێک خەوی بینیوە و بە نیازن سبەینێ بچن بۆ ئەو شوێنە و گەڕان دەستپێبکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی