سۆراغ “رێگاى سۆران – سیده‌كان سه‌لامه‌تترین رێگایه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند میدیا و تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تى سنوورى سۆران، ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه رێگاى سۆران – سیده‌كان به‌هۆى نه‌بوونى هێماكانى هاتوچۆوه رێگه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، 964 له‌رێگه‌ى په‌یامنێرییه‌وه له‌و سنووره سۆراغى ئه‌و بابه‌ته‌ى كرد، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و رێگایه وه‌كو پێویست هێماى هاتوچۆى لێیه و له زاری وته‌بێژى هاتوچۆى ئیداره‌ى سۆرانیشه‌وه ئه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه كه “له‌چاو رێگاكانى تر‌ى سۆران، سه‌لامه‌تترین رێگایه”.
موقه‌ده‌م موحسین ته‌حسین، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى ئیداره‌ى سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیه دووره له راستى كه ده‌وترێت رێگاى سۆران – سیده‌كان هیچ هێمایه‌كی هاتوچۆى لێنیه، وتیشی “گه‌ر به‌شێویه‌كی مه‌یدانى به‌و رێگایه‌دا بڕۆیت هێماكانت به‌رچاو ده‌كه‌وێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، پلانیان هه‌یه هێماى زیاتریشى بۆ دابنێن، ته‌نانه‌ت ده‌شڵێت “له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌شی ئه‌ندازه‌مان له‌ناو سیده‌كانیش هێماى سه‌ر شه‌قامه‌كان نوێ و رێكده‌خاته‌وه”.
په‌یامنێرى 964 له سۆران، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هێماكانى هاتوچۆ و ته‌نانه‌ت تابلۆی ناوى زۆربه‌ى گونده‌كانى سه‌ر ئه‌و رێگایه دانراون، ئه‌وه‌نه‌بێ مه‌ترسی ئه‌و رێگایه له‌وه‌دایه كه دوو ساید نیه.
وته‌بێژى هاتوچۆى ئیداره‌ى سۆران، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه ئه‌و رێگایه سه‌لامه‌ترین رێگایه له‌چاو رێگاكانى تر كه له سۆرانه‌وه ده‌رده‌چن، ئاشكراشی كرد “به‌پێی پێویستى ئه‌و رێگایه هێما دانراوه و له‌داهاتووش زیاتری بۆ داده‌نێین”.
رێگاى سۆران – سیده‌كان، رێگه‌یه‌كی ستراتیژى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆرانه بۆ قه‌زاى سیده‌كان، درێژیه‌كه‌ى 34 كیلۆمه‌تره و زیاتر له 200 گوندی ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌و رێگایه .