ئیدارەى پارکى هەوارى شار روونکردنەوە دەدات
دانیشتن لەسەر کورسى تەخەروج بە 1000 دینار
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
ئیدارەى پارکى هەوارى شار، لەسەر بەکرێدانى کورسى بۆ ئاهەنگى دەرچوونى خوێندکارانى زانکۆ روونکردنەوە دەدات و دەڵێت: پەیوەندى بە پارکى هەوارى شارەوە نییە.
دواى ئەوەى وا بڵاوبووەوە کە پارکى هەوارى شار کورسى دانیشتنى بە کرێ داوە بە خوێندکارانى زانکۆ بۆ ئاهەنگى دەرچونیان، هاورا ئەنوەر، بەرپرسى راگەیاندنى پارکەکە لە 964ـەوە روونکردنەوەى دەدات و دەڵێت: پەیوەندى بە پارکى هەوارى شارەوە نییە، لێرە هەموو شتەکان بێ بەرامبەرن جگە لەو پارەیەى لە بەرامبەر هاتنە ناوەوەى ئۆتۆمبێل بۆناو پارکەکە وەردەگیرێت.
وەک ئەوەى باسى دەکات، کۆمپانیایەک کورسییەکانى بەکرێداوە و هەفتەى داهاتوو سکاڵاى لەسەر دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح