دیانا

کارەبا نییە و هاوڵاتیان مۆلیدەی ماڵەوە چاکدەکەنەوە

ئاکام غەفور -سۆران

به‌پێی به‌دواداچوونی 964، لە دوو رۆژی رابردوودا نزیکەی هەزار مۆلیدە براونه‌ته‌ لای وه‌ستایه‌كانی مۆلیده‌ له‌ دیانا، بۆ ئەوەی چاکی بکەنەوە.

لە بازاڕی دیانا دوکانەکانی چاککردنەوەی مۆلیدەی ماڵان بەرناکەون رۆژ تا ئێوارە خەڵک نۆرەی گرتوە بۆ چاککردنەوەی مۆلیدە.

چه‌ند رۆژێكه‌ كاره‌با له‌ كوردستان كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و وێستگه‌ی غازی كۆرمۆر غازی پێویست بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با دابین ناكات، بۆیه‌ كێشه‌ی نه‌بوونی كاره‌با رووی له‌ كوردستان كردووه‌، به‌ تایبه‌تی ئێستا مانگی ره‌مه‌زانه‌ و هاوڵاتیان له‌ به‌ربانگ و پارشێو پێویستیان به‌ رووناكی هه‌یه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا