"پێویست بکات دەچینە شوێنەکە"

نەجەف؛ لە شوێنی گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفال مزگەوت دروستدەکرێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دروستکردنی مزگەوت لە شوێنی گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالەکان لە پارێزگای نەجەفم ناڕەزایی تووندی کەسوکاری ئەنفالکراوانی لێ کەوتووەتەوە و دەڵێن بۆ رێگریکردن ئامادەن بچنە سوێنەکە.

گۆڕەبەکۆمەڵەکە 180 روفاتی لە خۆگرتووە و لە رابردوودا دۆزراوەتەوە .

ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال بە 964ى وت،ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە دەکەوێتە ناحیەی حەیدەریە و لەساڵی 2009 ھەڵدراوەتەوە.

وتیشی “بەپێی یاسا دەبێت جێگای ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە بپارێزرێت، بەڵام ئیمە ساڵی پار رۆشتینە جێگاکە کرابووە زبڵدان، ئێستاش زانیاریمان پێگەیشتوە کە خەڵکی ناوچەکە لەو سەحرایە ئەو جێگایە دەکەن بە مزگەوت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، قبوڵی ناکەن مزگەوت لەو شوێنە دروستبکرێت چونکە دەڵێت “دەیانەوێت بابەتەکە بسڕنەوە بەیەکجاری، ئێمەش داوا لە حکومەت دەکەین بێنەسەرخەت و جێگای ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە بپارێزرێت”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان لە کەرکوک دۆزرایەوە

گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان لە کەرکوک دۆزرایەوە

گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزرایەوە

گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزرایەوە