تا ئیستا سۆراغی سێ منداڵەکەی گەلی عەلی بەگ نییە
بە تەکنەلۆژیا و چوار تیمی چوار شارەوە دەگەڕێن بەدوایاندا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
تا ئێستا هیچ سۆراغێکی ئەو سێ مندالە نییە کە بە ئۆتۆمبێلێکەوە کەوتنە رووباری گەلی عەلی بەگەوە بەرپرسانی بەرگری شارستانیش دەڵێن، ئەمە قورسترین کەیسە بەهۆی سەختی شوێنەکە و تاکو ئێستا گەڕان بێ ئەنجامە.
عەقید تەها بەرزنجی، بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردن لە بەرگری شارستانی هەرێم بە 964ـی وت، تیمەکانی هەولێر، سۆران، مێرگەسوور و ئاکرێ بەشدارن لە گەڕان و موگناتیسی بەهێز و تیمی ژێر ئاویان کاردەکەن بەڵام سۆراغیان نییە.
وتیشی، بەهۆی سەختی ناوچەکە و ساردی ئاوەکەوە گیانی کارمەندەکان لە مەترسیدایە بەڵام هەر بەردەوام دەبن چی بە ژێرئاوی و درۆن و ئەو کامێرا حەراریەش کە پاسەوانی سنوور بۆی هێناون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی