یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژنان
چۆن روویداوە؟
“سەرۆکی رێکخراوێکی ژنان لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا”
964+
ئەحمەد مستەفا
کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ لە بەغدا، سەرۆکی رێکخراوێکی ئازادیی ژنان لەبەردەم ماڵەکەی خۆی کوژرا، هاوکارانی لە رێکخراوەکە داوای لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکەن.
ئەمڕۆ کۆمیتەی ناوەندی رێکخراوی ئەلتەرناتیڤی شیوعی لە عێراق کوژرانی یەنار محەمەد سەرۆکی رێکخراوی ئازادیی ژنانی لە کردەوەیەکی تیرۆریستییدا لەبەردەم ماڵەکەی خۆی راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، دوو کەسی نەناسراو، بە ماتۆڕسکیل تەقەیان لە یەنار محەمەد سەرۆکی رێکخراوی ئازادیی ژنان کردووە و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
یەنار محەمەد یەکێک بوو لە دیارترین ژنە چالاکوانەکانی عێراق و بوو بە دەنگی ژنانی رزگاربووی ئێزدی لە دەستی داعش، زۆرێک لە چالاکییەکانی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و رزگاربووانی توندوتیژی تەرخان کرد و یەکێک بوو لە دامەزراندنی ماڵی پارێزراو بۆ ژنان، سەرەڕای هەڕەشەکان پاشگەز نەبووەوە.
لە 10 ی کانوونی یەکەم و رۆژی جیهانی بانگەوازی مافی مرۆڤ خەڵاتی فەڕەنسی ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ وەرگرت، هەروەها یەنار داوای جیاوازینەکردن لەسەر بنەمای رەگەز و نەمانی پیاوسالاری و بەکاڵانەکردنی ژنانی دەکرد و دژی هەموو توندوتیژییەکی کۆمەڵایەتی بوو.