ئاڵای ئێران و ئەمریکا _ گرافیک:964
وەڵامی هێرش بە هێرش
کوێت؛ هێرشەکانی ئێران پەرەسەندنێکی زۆر مەترسیدارن
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ یەکشەممە 12.7.2026، وەزارەتی دەرەوەی کوێت ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئێرانی کرد کە بەیانی ئەمڕۆ خاکی وڵاتەکەی کردە ئامانج.
وەزارەتی دەرەوەی کوێت رایگەیاندووە، کە ئیدانە و شەرمەزاری ئەو هێرشە تاوانکارییانەی ئێران دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی کوێتی کردە ئامانج.
ئەوەشی خستووتەڕوو، کە هێرشەکانی ئێران پەرەسەندنێکی زۆر مەترسیدارن و دەبنە هۆی توندتربوونی گرژییەکان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان موشەک و درۆن هێرشیان بۆ ژمارەیەک وڵاتانی کەنداو ئەنجامدا.
وە لەوێ و بەتایبەت لە کوێت، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج، ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک بوون بۆ زنجیرەیەک هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران.