کەمێک پێش ئێستا
دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە هەولێر بیسترا
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە هەولێری پایتەخت بیسترا.
پەیامنێری 964 رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا سیستمی بەرگری موشەکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتووەتەکار و بەرپەرچی چەند هێرشێکیان داوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەند تەنێکی نامۆ کە پێدەچێ درۆن بن، بە ئاسمانەوە تەقێنراونەتەوە و دەنگێکی بەهێزیان هەبووە.
شەوی رابردووش چەند جارێک بەدرۆن هێرشکرایە سەر کۆنسوڵخانە و شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێری پایتەخت، دواتر گروپێک به ناوی سهرایا ئهولیا ئهلدهم (سرايا أولياء الدم)، كه خۆیان به بهرهی موقاوهمهی عێراقی ناساندووه، له راگهیاندراوێكدا بهرپرسیارهتیی خۆیان له هێرشهكان راگهیاند.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری