پارێزگارى کەرکوک بۆ فەرمانگەى تەندروستى:

راپۆرتێکى بەپەلەم بدەنێ لەبارەى رشانەوە و سکچوونى هاوڵاتیان

964+

وریا فەتاح

ژمارەیەکى زۆر حاڵەتى سکچوون و رشانەوەى هاوڵاتیان لە ناحیەى ریاز لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک تۆمارکراوە، پارێزگارى کەرکوکیش داواى راپۆرتى بەپەلە لە تەندروستى شارەکە دەکات بۆ ئەوەى بزانێت چى روودەدات.

پارێزگاى کەرکوک بڵاوى کردەوە، فەرمانگەى تەندروستى و ئاو و سەرچاوەکانى ئاو، لەلایەن محەمەد سەمعان ئاغاى پارێزگارەوە راسپێردراون بە ئامادەکردنى راپۆرتێکى بەپەلە، سەبارەت بە تۆمارکردنی دەیان حاڵەتی رشانەوە و سکچوون لە ناحیەی ڕیاز.

داواشکراوە کە بەدواداچوونى مەیدانى بۆ حاڵەتە تۆمارکراوەکان بکەن و هەموو جۆرە چاودێرى و چارەسەرێکى پێویست پێشکەش بکەن.