قوتابیان بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیان لە ساڵی نوێی خوێندن کرد
یەکەم زەنگی خوێندنی ئەمساڵ لێدرا و دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە
964+
شۆڕش قادری
یەکەم زەنگی خوێندنی ئەمساڵ لێدرا و دەرگای قوتابخانەکان لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان کرانەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20.9.2026 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەولێر زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا و بە فەرمی خوێندن دستیپێکردەوە.
دواتر لە سلێمانی و شارەکانی دیکەی کوردستانیش یەکەم زەنگی ساڵی تازەی خوێندن لێدرا و قوتابیان بە ئاڵای کوردستان و دڵخۆشییەوە پێشوازیان لە وەرزی ئەمساڵی خوێندن کرد.