فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى عێراقى..وێنە ئاژانسى دەنگوباسى عێراق
رۆژانە 40 گەشت
سبەینێ گەشتەکانی ئێران بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
لە سبەینێوە، گەشتى ئاسمانى لە نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە و رۆژانە 40 گەشت بۆ فڕۆکەخانەى نەجەف بە رەزامەندى ئەمریکا رێى پێدراوە.
سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران، رایگەیاند کە لە سەبنێ یەکشەممەوە، گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ عێراق دەستپێدەکەنەوە.
دوێنێ هەینى، حکومەتی عێراق رێککەوتنێکی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێخۆشبوونی بۆ ئەو مەبەستە دەرکرد.
بەپێى رێککەوتنەکە، رۆژانە رێگە بە ئەنجامدانی 40 گەشتی ئاسمانی دەدرێت لە نێوان ئێران و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف.
بڕیارەکە سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران دەگرێتەوە، جگە لە کۆمپانیای (ماهان ئێر – Mahan Air) کە لەم بڕیارە بێبەش کراوە و ناتوانێت گەشتەکانی بۆ عێراق دەستپێبکاتەوە.
لاى خۆیەوە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى نەجەف رایگەیاند کە سبەینێ سێ گەشت بۆ ئێران ئەنجام دەدرێن لەوانە گەشتێک بۆ مەشهەد و دوو گەشت بۆ تاران، بە پێچەوانەشەوە.