یەکەم ژنە ئەو پۆستە وەربگرێ

ژنێک لە سەرۆکایەتی دەستەی وزەی ئەتۆمیی عێراق

ئەحمەد مستەفا

لە بەغدا، هەنگاوێکی نوێ لە بواری بەڕێوەبردنی وزەی ئەتۆمی تۆمار کرا، کاتێک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانێکی دیوانی دەرکرد و سەنا جاسم کەریم-ی بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمیی عێراق بەوەکالەت راسپارد.

بەپێی نوسراوەی فەرمی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، فەرمانی دیوانی ژمارە 26575، لەسەر بنەمای رەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 167ی ساڵی 2026 دەرچووە.

بڕیارەکە کە بەرواری 3.10.2026ی لەسەرە، لە هەمان رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەم رووداوە لە کاتێکدا روودەدات کە سەنا جاسم کەریم زجراوی دەبێتە یەکەم ژن کە ئەم پۆستە باڵا و هەستیارە لە عێراقدا وەردەگرێت، هەنگاوێک کە ناوی ژنێک دەخاتە ناو بەڕێوەبردنی دامەزراوەیەکی گرنگی وڵات.

+964صورة من منصة (شبكة):