فێستیڤاڵە

لە دهۆک 80 هەزار تۆن ترێ و 300 تۆن هەنگوین نمایشکراوە

ئەحمەد مستەفا

لە دهۆك، بۆنی ترێ و هەنگوین لەگەڵ دەنگی سەردانکەران تێکەڵ بوو، کاتێک ئەمڕۆ شەممە نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی ترێ و هەنگوین دەستی پێکرد.

نزیکەی 80 جوتیار و هەنگەوان بە بەرهەمەکانیانەوە بەشدارییان کردووە و سەرنجی سەردانکەران بۆ جۆرە جۆرە بەرهەمە ناوخۆییەکان راکێشاوە.

لە ناو پێشانگاکاندا، جۆرە بەناوبانگەکانی ترێی دهۆک، وەک ئەسوەد، کەمالی، تەیفی، رەشمیری و زەرک، بە شێوەیەکی بەرچاو نمایش دەکرێن.

دهۆک زیاتر لە 100 جۆری ترێی هەیە کە لەسەر نزیکەی  39 هەزار دۆنم دەچێنرێن، بە تایبەتی لە مەنکیش و زاویتا.

لە لایەکی دیکە، بەرهەمی هەنگوینیش ئەمساڵ گەشەیەکی بەرچاو کردووە و نزیکەی 300 تۆن پێشبینی دەکرێت، بەرامبەر 100تۆن لە وەرزی رابردوو.

ئەمڕۆ پارێزگا و لایەنە ئیدارییەکان چوون و دەستپێکی فێستیڤاڵەکەیان راگەیاند، لەو ئاماژەیان بەوەکرد، فێستیڤاڵەکە تەنیا بۆ نمایش نییە؛ بەڵکو دەرفەتێکە بۆ فرۆشتن، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و ناساندنی بەرهەمی ناوخۆیی بە سەردانکەران.