کەشتییەکی نەوت هەڵگر – وێنە؛ ئاژانسەکان
بۆ پاڵپشتی هەناردە
نەوتی عێراق هەوڵی كڕینی كەشتی نەوتهەڵگر دەدات
ئەحمەد مستەفا
بۆ بەڕێوەبردنی نەوتی عێراق، هەنگاوێکی نوێ بەرەو بەهێزکردنی توانای گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوت هەڵدەگیرێت و عێراق نیازی کڕینی کەشتی نەوتهەڵگری هەیە.
ئامانجەکە ئەوەیە کۆمپانیاکە بە توانای زیاتر، رۆڵێکی بەرچاوتر لە گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوتی عێراق بگێڕێت.
باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 3.10.2026 دووپاتی کردەوە، وەزارەتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت هەوڵ دەدات بودجەی پێویست بۆ کڕینی کەشتییەکی نەوتهەڵگر دابین بکات.
خزەیر لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەڵێ، ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرانە بۆ کۆمپانیای نەوت تانکەرەکانی عێراق دەکرێن، بۆ ئەوەی توانای کۆمپانیاکە بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو زیاتر بکرێت.
بەپێی قسەکانی وەزیری نەوت، خاوەنبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان تەنها پڕۆژەیەکی گواستنەوە نییە، بەڵکو دەتوانێت پشتگیریی هەناردەکردنی نەوت بکات و سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتی دارایی بۆ وڵات دروست بکات.