لە سنوری نێوان عێراق و ئێران تۆمارکراوە

بوومەلەرزەکەی ئەم بەیانییەی کەلار 4.6 پلەی رێختەر بووە

964+
پەری ساڵح

روانگەی کەشناسی عێراق بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر لەسەر سنووری عێراق و ئێران راگەیاند.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، رووانگەی کەشناسی بەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 6.51 خولەک بوومەلەرزەیەکییان بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر لەسەر سنوری نێوان عێراق و ئێران تۆمارکردووە، بە نزیکی37 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی خانەقین لە پارێزگای دیالە روویداوە و دانیشتووانی ئەو ناوچانەش هەستیان پێکردووە.

پەیامنێری 964 لە کەلار، هەر بەیانی زوو پەیامێکی نارد و ئاگاداری کردین کە دانیشتووانی ئەو ناوچانە و دەوربەری کەلار هەستییان بە بوومەلەرزە کردووە.