سلێمانی
ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە پردی دەباشاندا و ژنێک گیانی لەدەستدا
964+
دیلان مەحەمەد جەزا – سلێمانی
بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتچۆ روویداوە کە ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە پایەیەکی پردی دەباشان لە سلێمانی و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە.
سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30 لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر خۆی کێشاوە بە یەکێک لە پایەکانی پردی دەباشان و لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لە دەستداوە.
ژنەکە تەمەنی 22 ساڵ بوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی