بەهۆی بێ موچەییەوە

تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بایکۆتی گرێبەستەکانی تێدەکەوێ

ئەحمەد مستەفا

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، بەهۆی دابەشنەکردنی موچەکانییانەوە کە زیاتر لە دوو هەفتەیە لە چاوەڕوانیدان، بڕیاریاندا بایکۆتی تاقیکردنەوەی خوولی دووەم بکەن.

وە نوێنەرەکەیان دەڵێ، ئێمە وەك مامۆستایانی گرێبەست هیچ بڕوامان نیە بەوە کە دەوترێ، داهاتی ناوخۆ سەد ملیار دینار بێت بە داتاو بەڵگەی خۆیان 400 ملیار دینارە.

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئاگادارییەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە دەڵێ، بەهۆی راستگۆنەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە مامۆستایانی گرێبەست، بڕیاریانداوە بایکۆتی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بکەن.

ئێستا زیاتر لە دوو هەفتەیە تێپەڕدەبێت بەسەر دابەش نەکردنی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵدا تا ئێستا مامۆستایانی گرێبەست مووچەیان وەرنەگرتووە، وە ئەو نوێنەرەیان باسی دەکات،  ئەوەش لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان، خەریکی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆیە.