داواکارییەک هەیە جێبەجێی بکەن

ئەحمەد ئاوا و زەڵم بۆ سبەی هەینی دەکرێنەوە

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ دەڵێ، بڕیاردراوە بە کردنەوەی هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا و زەڵم بەڕووی گەشتیاراندا، ئەوەش دوای دوو رۆژ لە داخستنی بەهۆی گەڕان بەدوای تەرمەی کچە گەشتیارەکە.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتی و گەشتیارەکانی دەکاتەوە، کە دوابەدوای کۆبوونەوە و وتووێژ لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، بڕیاردراوە سبەی هەینی 12.6.2026، هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا و زەڵم بەڕووی هاووڵاتیان و گەشتیاراندا بکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکە داوا لە گەشتیاران و هاوڵاتیان دەکات چاوکراوە بن؛ بەهۆی ئەوەی رۆژی سێشەممەی رابردوو منداڵێکی عەرەب کەوتووەتە ناو ئاوی چەمی زەڵم و هێشتا نەدۆزراوەتەوە، لەکاتی بینینی هەر شتێکی گوماناوی لەو بارەیەوە، دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان و تیمەکانی فریاکەوتنی سنوورەکە ئاگادار بکەنەوە.

لە ئێوارەى رۆژى سێشەممەوە، مێردمنداڵێکى گەشتیار کە بە نەتەوە عەرەبە لە سەیرانگاى زەڵم دیارنەماوە و گومانەکانیش بەو ئاراستەیەن خنکابێت، بەڵام تائێستا هیچ سەرەداوێک وەدەست نەهاتووە.

ئەمڕۆ دواى تێپەڕبوونى زیاتر لە 50 کاتژمێر بەسەر رووداوەکەدا، تیمەکانى بەرگرى شارستانى و خۆبەخشان بەردەوامن لە گەڕان بۆ سۆراغ کردنى کە گومان دەکرێت خنکابێت، چونکە دواین دەرکەوتنى مێردمنداڵە کچەکە لە لێوارى ئاوى زەڵم بووە.