سلێمانی بەنموونە باسدەکەن

لە 100 منداڵی تازە لەدایکبوو دەردەکەوێ یەکێکیان دڵی کونە

964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دکتۆرێکی پسپۆڕی وردی دڵ دەڵی، بەنزیکەی لە سلێمانی هەموو رۆژێک 100 منداڵ لەدایک دەبن، بەهۆی بوونی ئامێر و پزیشکی پسپۆڕەوە دەردەکەوێ، یەکێک لەو منداڵانە دڵی کونە.

نەخۆشییە ئیمێرجێنسییەکان “فریاکەوتن”، گرنگترین خاڵە کە دکتۆرەکان، بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو گرنگی پێ دەدەن.

بیلال عەبدوڵا ئەو پسپۆڕەیە، ئەو لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ 964، دیارترین ئەو حاڵە باوانە باسدەکات، کە منداڵ لەگەڵ دایکبوونی تووشی دەبێت، ئەوانیش، دڵی کون، دروست نەبوونی لای راست یان چەپی منداڵەکە و دروستنەبوونی یەکێک لە بۆرییەکانی خوێنە.

ئەو دەڵێ، راستەوخۆ منداڵ لەگەڵ لەدایکبوونی کە دەخرێتە شووشەوە و شین بوونەوەی هەیە، دەبێت بە یەکێک لە بۆرییەکان قەرەبوونی قەتعبوونی بۆرییە گیراوەکەی بۆ بکەیتەوە، ئەگینا لەماوەی هەفتەی یەکەم ئەو چارەسەرەی بۆ نەکرێ، بە ئەگەری زۆرەوە گیان لەدەست دەدات.

لەبارەی زیادبوونی حاڵەتەکە، ئەو پسپۆڕە دەڵێ، هەروا بووە لە جیهاندا، ئەگەر سلێمانی بە نموونە باسبکرێ، لەکۆی ئەو 100 منداڵەی لە شەو و رۆژێکدا لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان لە دایک دەبن، یەکێکیان دڵی کونە، ئامێر نوێ و دکتۆرە پسپۆڕەکان لێهاتوون لە دیاریکردنی حاڵەتەکە و لە کۆن و ئێستاش ئەو حاڵەتە هەر هەبووە.

پەیامنێر لە دکتۆرەکە دەپرسێ، چی چیرۆکێک تراژیدی بووە بۆت ئەو دەڵێ، خێزانێک سەردانییان کردین دوای 15 ساڵ منداڵێکیان لە دایک بوو ئەوەش بە بلووری، باوکەکە وتی، ئۆتۆمبێلم فرۆشتووە تا ئەو منداڵە لەدایک ببێت بۆ چارەسەر پزیشکییەکان، بەڵام دواتر زانرا دڵی کونە و دوای ماوەیەکی منداڵە بەوهۆکارە گیانی لەدەستدا.

پزیشکەکان وا ناویان دەهێنرێ راهاتوون لەگەڵ ئەو چیرۆکانە، بەڵام ئەو پسپۆڕە دەڵێ، وانییە رەنگە خودا هەندێک هەستمان پێ بدات بۆ تەعاموول کردن، بەڵام ئێمەش عاتفین و لەگەڵ ئەو چیرۆکانە ئاسان رانایەین و خۆمان بگرین، منداڵ هەبووە کە زانراوە دڵی کونە، باوکی عارەقەیەکی سپی کردووە و بوراوەتەوە، ئەم چیرۆکانە ئاسان نییە خێزانەکە یان دکتۆرە پسپۆڕەکە ناڕەحەت نەبن، یان نەگرین.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا