تاقیكردنهوهی ئۆتۆمبێل له لایهن هاوڵاتیان له ههولێر
خهڵک خۆیان له پشت سوكانهكان بینییهوه
ئۆتۆمبێلەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆ لە هەولێر تاقیكرانهوه
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز عێراق، کە دابەشکاری فەرمی ئۆتۆمبێلەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆیە، رایگهیاند بە سەرکەوتوویی یەکەمین بۆنەی تاقیکردنەوەی لێخوڕینی ئەم دوو براندە نوێیەی ئهنجامدا.
به گوێرهی راگهیانداوی كۆمپانیاكه له ههولێر كه بۆ 964 نێردراوه، چالاکییەکە لە رۆژانی رابردوو له پارکی شانەدەر بەڕێوەچوو، کە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ ناساندنی ئۆتۆمبێلی مۆدێرن و خاوەن تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە کوردستان وعێراقدا.
كۆمپانیاكه دهڵێت، براندەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆ لە ساڵی 2025 سەرکەوتنێکی گەورەیان لە جیهاندا بەدەستهێنا و لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵدا گەیشتنە 64 وڵات، تا ئێستاش زیاتر لە 800 هەزار ئۆتۆمبێلیان لێ فرۆشراوە، ئەمەش وای کردووە ببنە یەکێک لە خێراترین براندە گەشەسەندووەکانی جیهان.
كۆمپانیای جهمیل مۆتۆرز عێراق ئاماژهی بهوه كردووه، چالاكی تاقیكردنهوهی ئۆتۆمبێلهكانیان دوو رۆژی خایاندووه و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، رۆژنامەنووسان، چالاکوانانی سۆشیاڵ میدیا و ئارەزوومەندانی ئۆتۆمبێلی کۆکردەوە، كه ئامادەبووان دەرفەتی ئەوەیان هەبوو خۆیان لە پشت سوکان دانیشن و تاقیکردنەوەی لێخوڕین بۆ نوێترین مۆدێلەکان بکەن.
کەمال سوڵتان، بەڕێوەبەری گشتی جەمیل مۆتۆرز عێراق له راگهیاندراوی كۆمپانیاكهدا دهڵێت،”زۆر دڵخۆشین بەو پێشوازییە گەرمەی لە هەولێر لێمان کرا، ئامانجمان تەنیا نیشاندانی ئۆتۆمبێل نییە، بەڵکو دەمانەوێت لە نزیکەوە لە پێویستییەکانی کڕیارانی عێراق تێبگەین و باشترین ستانداردی لێخوڕینیان پێشکەش بکەین”.