لە سۆران

دوو پیکاب دار دوو کەسی بە گرتن دا

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران دەڵیت، دوێنێ شەو ئاگادار کرانەوە کە دوو پیکاب داری بڕدراو لە چیای “گۆڕەز” هەیە، ئەوانیش ئەمڕۆ بەدواداچوونیان بۆ کردووە و شوێنەکەیان دۆزیوەتەوە.

پۆلیس دەڵێت “کە چووینە ئەوێ بڕیاری دادوەرمان پێبوو، توانیمان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەین و دەست بەسەر هەردوو پیکابدا بگرین و پەراوی لێکۆڵینەوەمان بۆ رێکخست”.