چەندین روویداوی هاتوچۆ روویاندا

دوێنێ رێگای نێوان کەرکوک – ریاز داخراو کەمێک بەر لە ئێستا کرایەوە 

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوێنی چوارشەممە بەڵێندەرێکی سەر بە کۆمپانیای سامی نێودەوڵەتی لە دژی ئەوەی دوو مانگە پرۆژەی دووسایدکردنی شەقامی نێوان کەرکوک بۆ ناحیەی ریاز کارەکانی تەواو کردووە نە پرۆژەکەی لێ وەرگیراوە و نە پارەی پرۆژەکەی بۆ سەرف کرا هەستا بە داخستی یەکێک لە شەقامەکان.

جا هەر لە کاتی داخستنی شەقامەکە تا ئەمڕۆ کە کردوویەتیەوە چەند رووداوێکی هاتوچۆ لەو رێگایە روویدا.

بڵێندەری کۆمپانیاکە بە964ـی وت، بەر لە کاتی دیاری کراو پرۆژەکەم تەواو کردو وبڕی 4 ملیار و 600 ملیۆن دینارم لای ئیدارەی کەرکوکە نە پرۆژەکەی وەرگرتوە و نە پارەم بۆ سەرف کراوە.

بەهۆی ئەوەی هیچ هێمایەکی هاتوچۆ و ئاگادارکردنەوە بۆ داخستی ئەو شەقامە دانەنراوە چەند رووداوێکی هاتوچۆ روویدا بورهان نەجم ئامۆزای یەکێک لەو شۆفێرانەی تووشی روداوی هاتوچۆ بو بە 964ـی وت، ئامۆزاکەم بە خێزانەوە لە کاتی گەڕانەوە بەهۆی داخستنی رێگاکە تووشی رووداو بوون، شەش کەسیان بریندار بووە کوڕ و دایکێکیش بەسەختی بریندار بوون و تاوەکو ئێستا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

دوا بەدوای بەڵاوکردنەوەی داخستنی ئەو شەقامە و کەوتنەوەی چەند رووداوێکی هاتوچۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سەر راسپاردەی محەمەد سەمعان پارێزگاری کەرکوک ئەو شەقامە بە رووی هاوڵاتیاندا کرایەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی