تەنیا دوو ژن لە هەولێر ئەو کارە دەکەن
خانمێکی دەستڕەنگین زیو دەتوێنێتەوە و دەیکاتە خشڵ و ئێکسسواراتی خانمان
964
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
دونیایی هونەر زۆر فراوان و فرە رەهەندە هونەری تواندنەوەی زیو و خشل لەكۆنەوە لەلایەن پیاوانەوە كراوە ئێستا خانمان دەستیان داوەتەوە ئەو كارە هونەرییە.
هاوژین محەمەد خانمێکی دەستڕەنگینە لەو کارەدا و بۆ 964 وتی، كارەكەی من تواندنەوەی زیوە بەچەند هەنگاوێک ،لەسلێمانیە هاوشێوەی ئەو كارەی من هەیە بەڵام لەهەولێر تەنیا من و خانمێكی ترین، زیاتر ئەو كارە پیاوان کردوویانە.
باس لەوەش دەکات گرانبوونی زیو کاریگەری لەسەر کاری ئەوانیش کردووە، نایکڕن تا تووشی زەرەر نەبن و گرانترن کاریشییان 100 دۆلارە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح