حانوتەکان و پەروەردە دیداریان هەیە
بە خواردن و قەرەبووشەوە چوار داواکارییان هەیە
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
سەرجەم حانوتەکان لە قوتابخانەكانی سلێمانی، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە كۆبونەتەوە و دەیانەوێت قەرەبووی ساڵانی رابردوو و گرەنتی ساڵی داهاتووش بكرێن.
بە گشتی چوار داواکارییان هەیە و دەیانەوێ لەگەڵ پەروەردەی شارەکە تاوتوێی بکەن.
ئەژی یوسف، یەكێك لە نوێنەرانی حانوتەکانە ئەو بە 964ی وت، ئێمە ئەمڕۆ بەنوێنەرایەتی سەرجەم حانوتەكانی سلێمانی و دەورووبەری بە چوار داواكارییەوە دەچینە لای بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی و دەمانەوێت ئەو زیانانەی ساڵانی رابردوو كردوومانە دووبارە رونەدەنەوە و قەرەبووش بكرێینەوە.
ئەوان چوار داواكارییان هەیە، كە پێكهاتوون لەقەرەبووكردنەوەی ساڵی رابردوو بەهۆی وەستانی پڕۆسەی خوێندنەوە، گرەنتی ساڵی داهاتوو كە خوێندن وەستا چۆن قەرەبوو دەكرێنەوە.
هەروەها وەک خۆی باسی دەکات، چاكسازی لە لیستی خواردنی قوتابیان و كەمكردنەوەی نرخی خەمڵاندن بۆ وەرگرتنی فرۆشگاكان لە ساڵی داهاتوودا، چونکە پارساڵ سەدا 80 خواردنەکان دەغە کراوە و لەبەردەم قوتابخانە بەردەست بووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا