هەولێر و بەغدا باس لە پێكەوە كاركردن دەكەن
كۆبوونەوەیەک كرا
هەولێر و بەغدا باس لە پێكەوە كاركردن دەكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان لە هەولێر، كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەرۆكی دیوانی ئەنجومەن و شاندێكی وەزارەتی نەوتی عێراق بەڕێوەچوو.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان زانیاریی بڵاوكردەوە و دەڵێت، كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ دووشەممە 16.2.2026 بەڕێوەچوو، وەزیری سامانە سروشتییەكان كەمال محەمەد بەشداریی كۆبوونەوەكەی كرد.
وەك لە راگەیاندنی وەزارەتەكەدا هاتووە، شاندەكە بە سەرۆكایەتیی عەلی مەعارج بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بوو، لە کۆبوونەوەکەشدا باس لە هاوبەشی و پێكەوە کارکردن و پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی زیاتر لە سەرجەم بوارەكان كرا.
هیچ وردەكارییەكی دیكە لە بارەی كۆبوونەوەكە باس نەكراوە.