بەرپرسێكی ئێرانی ئاشكرای دەكات

بۆچی گفتوگۆی ئێران و ئەمریكا لە عومانەوە گواسترایەوە سویسرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەرپرسێکی ئێرانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرای کرد، ئەمریکا خۆی داوای گۆڕینی شوێنی دانوستانەکانی لە مەسقەتەوە بۆ ژنێڤ کردووە.

تەلەفزیۆنی ئێرانی لە زاری ئەو بەرپرسەوە بڵاویکردەوە، “ئێران بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان هاتووەتە ناو دانوستانەکانەوە”، روونیشی کردەوە “پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سوورە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “واشنتۆن داوای گۆڕینی شوێنی دانوستانەكانی کردووە لە مەسقەتەوە بۆ ژنێڤ”.

هەروەها دەڵێت، “ئێمە خەمی کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی ئەوانی دیکەمان نییە سەبارەت بە توانا مووشەکییەکانمان”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئەمریکییەکان بە هیچ شێوەیەک پرسی مافەکانی مرۆڤیان نەوروژاندووە”.

ئێران و ئەمریکا رێککەوتن درێژە بە دانوستانەکانیان بدە...

ئێران و ئەمریکا رێککەوتن درێژە بە دانوستانەکانیان بدەن