وەڵامی هێرشێکیشیان داوەتەوە

حوسییەکانی یەمەن هاتوچۆی کەشتیوانە ئیسرائیلییەکانیان لە دەریای سوور قەدەغە کرد

فەرهاد حەسەن

ئاژانسی هەوڵی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، بزووتنەوەی حوسییەکانی یەمەن کە هاوپەیمانی لەگەڵ ئێرانە، رایگەیاندووە کە گەشتی کەشتییە ئیسرائیلییەکانی لە دەریای سوور قەدەغە کردووە.

ئاژانسەکە ئاماژە بە بەیاننامەیەکی حوسییەکان دەکات کە دەڵێن “قەدەغەکردنی تەواوەتی لەسەر هاتوچۆی کەشتییە ئیسرائیلییەکان لە دەریای سوور رادەگەیەنین، هەموو جموجۆڵەکانی دوژمن بە ئامانجی سەربازی دەزانین بۆ هێزە چەکدارەکانمان لە ساتەوەختی دەرچوونی ئەم بەیاننامەیەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەکە، حوسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و دەڵێن “هێزە چەکدارەکانی یەمەن هێرشێکی موشەکییان کردە سەر ئامانجە هەستیارەکانی ئیسرائیل و لە ناوچەی یافای داگیرکراو کرایە ئامانج”.