چەند هاوڵاتیەک لە بانکی رافیدەین دەردەکەون - وێنە: بانکی رافیدەین
بە یەک ملیار دینار
بانکی رافیدەین پشتگیریی 83 پڕۆژە دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
بانكی رافیدەین، 54هەمین دەستپێشخەری نایابی خۆی بۆ پشتگیریکردنی کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان راگەیاند.
ئەم دەستپێشخەرییە بە بڕی یەک ملیار دیناری عێراقییە و بۆ 83 سوودمەندە.
بانكەکە دەڵێ، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بانكەكەدایە بۆ دابینكردنی دارایی بۆ خاوەنكار و گەنجان، بەپێی دەستپێشخەرییەكەی بانكی ناوەندی عێراق.
تا ئێستا، ژمارەی پڕۆژە وەرگیراوەكان گەیشتووەتە پێنج هەزار و 284 پڕۆژ، بە گشتی بڕی 67 ملیار و 941 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ پڕۆژەكان خەرج كراوە.
ئەمەش پابەندبوونی بانكەكە بە رێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق و پشتگیریکردنی پڕۆژە كارگێڕییەکان نیشان دەدات.