گەنجێک لە دەریاچەی دوکان خنکا؛ گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە

964+

دیلان محەمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە دەریاچەی دوکان خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیسیش بەدوایدا دەگەڕێن.

عەمید عادل ساڵح بەرێوەبەری پۆلیسی دوکان بە 964ـی راگەیاند: “گەنجەکە دانیشتووی پیرەمەگرونە و لەگەڵ وەسستاکەی سەردانی دەریاچەی دوکانیان کردووە و لە کاتی مەلەکردن خنکاوە، لەدایکبووی 2007، تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی

ئاماژەی بەوەش کرد کە تا ئێستا تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزراوەتەوە، لە کاتێکدا تیمەکانی بەرگری شارستانی و رزگارکردن لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دەرهێنانی تەرمەکەی لە ئاوەکە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح